8

رۆژی ڕابردوو، کۆمەلێک لە خانەنشینکراوانی فولادی ئیسفەهان دژ بە خراپی دۆخی ئابووریان کۆبوونەوە.
خانەنشینکراوانی ناڕازی بە کۆبوونەوە لە بەردەم دەرگای چوونەژوورەوەی بینای ئوستانداری پارێزگای ئیسفەهان، ئاماژەیان بەوە کردووە کە بە هۆی کەمبوونی ئاستی حەقدەستەکان و بەرزبوونەوەی ڕێژەی هەڵاوسان، لە دۆخێکی زۆر خراپی ئابووریدا دەژین و خوازیاری بەرزبوونەوەی ئاستی حەقدەستەکان بە پێی ڕێژەی هەڵاوسان بوون. ئەو کەسانە هەروەها جەختییان لەسەر ئەوە کردەوە کە چیتر توانای دابین کردنی پێداویستییە سەرەکییەکانی بنەماڵەکانیان نەماوە و تا کاتی وەدیهاتنی داخوازییەکانیان درێژە بە کۆبوونەوە و ناڕەزایەتی دەدەن.