9

رۆژی ڕابردوو، کۆمەلێک لە مۆعەلیمانی خانەنشینکراو و شاغڵ دژ بە خراپی دۆخی ژیان و مەعیشەتیان کۆبوونەوی ناڕەزایەتییان بەرێوە برد.
هاووڵاتییانی ناڕازی بە کۆبوونەوە لە بەرامبەر بینای رێکخراوی بوودجە ناڕەزایەتییان دەربرێوە و خوازیاری بەرزبوونەوەی ئاستی حەقدەست و هەروها پێدانی حەقدەستە دواخراوەکانیان بوون. ناڕازیان ئاماژەیان بەوە کردووە کە بە هۆی بەرزبوونەوەی ڕێژەی هەڵاوسان و قەیرانی ئابووری کۆماری ئیسلامی توانای دابین کردنی پێداویستییە سەرەکییەکانی بنەمالەکانیان نەماوە و لە دۆخێکی زۆر خراپی ئابووریدا دەژین.