کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی خانەنشینکراوانی مۆخابرات لە شارەکانی ئێران و کوردستان

رۆژی ڕابردوو، خانەنشینکراوانی مۆخابرات لە چەندین شاری ئێران دژ بە وەدینەهاتنی داخوازییەکانیان و خراپی دۆخی ئابووریان کۆبوونەوە.

بە پێی ڕاپۆرتەکان، خانەنشینکراوان لە شارەکانی سنە، بیجار، ئازەربایجانی رۆژهەڵات، ئیسفەهان، کرماشان، هەمەدان و ئەهواز دژ بە بایەخ نەدانی بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی بە داخوازییەکانیان و چارەسەر نەبوونی کێشەکانیان ناڕەزایەتییان دەربڕیوە. خانەنشینکراوانی ناڕازی ئاماژەیان بەوە کردووە کە بە هۆی دواخستنی برێک لە حەقدەست و مەزایاکان و هەروەها کەمبوونی ئاستی حەقدەستەکان، لە دۆخێکی زۆر خراپی ئابووریدا دەژین. ئەو هاووڵاتییە لە درێژەی کۆبوونەوەکەدا خوازیاری بەرزبوونەوەی ئاستی حەقدەست بەپێی ڕێژەی هەڵاوسان، دابین کردنی بیمەی دەرمانی کارامە، پێدانی حەقدەست و مەزایا دواخراوەکان و هەروەها کۆتایی هاتنی گوشاری ناوەندە ئەمنیەکان لە سەر خانەنشینکراوانی ناڕازی بوون.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net