کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی کرێکارانی شیرکەتی نەوت و گاز لە چەندین شاری ئێران

ڕۆژی دووشەممە ٢٠ی خەرمانانی ١٤٠٥ی هەتاوی، کۆمەڵێک لە کرێکارانی شیرکەتی نەوت و گاز لە چەندین شاری ئێران، دژ بە بایەخ نەدانی بەرپرسان بە داخوازییەکانیان کۆبوونەوە.

بەپێی ئەو وێانەی کە بە دەستمان گەیشتوون، کرێکاران لە ناوەندی گواستنەوەی نەوتی شازەند، سەکووی بێهرێگانسەر، شیرکەتی نەوتی فەلات قارە، ناوچە نەوتییەکانی باشووری ئێران و هەروەها چەندین شاری دیکە کۆبوونەوە و بە وتنەوەی درووشم دژ بە بەرپرسانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی و هەروەها بەرزکردنەوەی پلاکارد، خوازیاری بەرزکردنەوەی ئاستی حەقدەست بەپێی ڕێژەی هەڵاوسان، بەڕێوەچوونی گەڵاڵەی ١٥ ڕۆژ کار و ١٥ ڕۆژ پشوودان، پێدانی حەقدەست و مەزایا دواخراوەکان، کەمکردنەوەی ساعەتی کار و هەروەها دابین کردنی بیمەی دەرمانی کارامە و ئیمەنی شوێنی کار بوون.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net