5

ڕۆژی شەممە ٢٤ی گەلاوێژی ١٤٠٥ی هەتاوی، کرێکارانی شاغڵ لە شارەداری بەندەری ماهشەهر، دژ بە پێنەدانی حەقدەستە دواخراوەکانیان ناڕەزایەتییان دەربڕی.
کرێکارانی ناڕازی ئاماژە بەوە دەکەن کە بە هۆی پێنەدانی حەقدەستەکانیان بۆ ماوەی زیاتر لە چەندین مانگ، لە دۆخێکی زۆر خراپی ئابووریدا دەژین و تەنانەت توانای دابین کردنی سەرەتاییترین پێداویستییەکانی ژیانی بنەماڵەکانیان نییە. لە درێژەی کۆبوونەوەکەدا، کرێکاران خوازیاری بەرزکردنەوەی ئاستی حەقدەست بەپێی ڕێژەی هەڵاوسان، پێدانی حەقدەست و مەزایا دواخراوەکان و هەروەها دابین کردنی بیمەی دەرمانی کارامە بوون.