کۆبوونەوەی کرێکارانی لە سەرکار دەرکراوی پترۆشیمی ماهشەهر

لە ڕۆژانی ڕابردوودا، کرێکارانی لە سەر کار دەرکراوی پترۆشیمی ماهشەهر، دژ بە وەدینەهاتنی بەڵێنەکانی بەرپرسانی ئەو شیرکەتە و هەروەها بایەخ نەدانی بەرپرسانی ڕژیم بە دۆخی ژیانیان، کۆبوونەوە.

کرێکارانی ناڕازی ئاماژە بەوە دەکەن کە بە هۆی دەرکرانیان لە سەر کارەکانیان، نەک تەنیا هێشتا چارەنووسی پیشەییان دیار نییە، بەڵکوو، بە هۆی بەرزبوونەوەی ڕۆژانەی نرخی هەڵاوسان و نەبوونی دەرفەتی کار، لە دۆخێکی زۆر خراپی ئابووریدا دەژین. لە درێژەی کۆبوونەوەکەدا، کرێکاران جەختیان لە سەر ئەوە کردەوە کە بەرپرسانی ئەو شیرکەتە، پێشووتر بەڵێنیان دابوو کە دەگەڕێنەوە سەر کارەکانیان، بەڵام سەرەڕای تێپەڕبوونی چەندین مانگ، هێشتا دۆخی پیشەییان دیار نییە.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net