پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

گواستنه‌وه‌ی ژنێكی قوربانی توندووتیژی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی سنه‌

ژنێكی قوربانی توندووتیژی خێزانی به‌ ناوی “سه‌حه‌ر بووجار” له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه‌ به‌ سه‌ختی بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی شاری سنه‌ كرا.

سه‌حه‌ر بووجار، ته‌مه‌ن ٣٤ ساڵ  و دایكی دوو منداڵ بووه‌، ناوبراو له‌ ژێر گوشاری بنه‌ماڵه‌ ناچار به‌ هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ پیاوێك كه‌ ٢٨ ساڵ له‌ خۆی گه‌وره‌تر بووه‌ كرابوو. له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا سه‌حه‌ر به‌هۆی كێشه‌ی خێزانی داوای جیابوونه‌وه‌ی كردبوو، به‌ڵام له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه‌ درایه‌ به‌ لێدان و به‌ چه‌قۆ بریندار كرا. ئێستا سه‌حه‌ر له‌ به‌شی تایبه‌تی نه‌خۆشخانه‌ی كه‌وسه‌ری سنه‌ به‌سته‌ری كراوه‌ و چالاكانی مافی ژن داوای سزادانی تاوانبار كه‌ كارمه‌ندی ده‌نگ و ڕه‌نگی ئوستانی كوردستانه ده‌كه‌ن.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *