
“ڕەزا ئەمانی فەڕ” موعەلیم و چالاکی سنفی خەڵکی شاری بووشێهر کە لە بەندیخانەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامیدا ڕاگیراوە، بە کەلەپچە و کۆتەوە و بەوپەڕی بێڕێزییەوە بۆ یەکێک لە ناوەندە دەرمانییەکان گواسترایەوە.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕەزا ئەمانی فەڕ کە ئەندامی شۆرای هاوئاهەنگی ڕێکخراوە سنفییەکانی فەرهەنگیانی ئێرانە، لە مانگی خاکەلێوەی ساڵی ١٤٠٥ی هەتاوییەوە لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر کراوە و هێشتا لە دۆخێکی نادیاردا لە گرتووخانەدا ڕاگیراوە. پاش گواستنەوەی ئەم بەندکراوە بۆ ناوەندی دەرمانی، پزیشکەکان دەستنیشانیان کردووە کە ناوبراو تووشی نەخۆشیی گورچیلەی بووە. شۆرای هاوئاهەنگی ڕێکخراوە سنفییەکانی فەرهەنگیان بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک، ئەم جۆرە گواستنەوەیەی بە کارێکی “نامرۆڤانە و دژ بە کەرامەتی مرۆڤ” وەسف کردووە کە تەنانەت پێچەوانەی ڕێکارەکانی خودی ڕێکخراوی زیندانەکانی ڕژیمیشە.