پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

گواستنەوەی ٣ بەندکراوی سیاسی لە زیندانی ئێڤین بۆ شوێنێکی نادیار

ڕۆژی شەممە ١٠ی گەلاوێژی ١٤٠٥ی هەتاوی، سێ بەندکراوی سیاسی ڕاگیراو لە زیندانی ئێڤین، لە لایەن بەرپرسانی زیندانەوە بەبێ هۆکارێکی دیار، ڕەوانەی شوێنێکی نادیار کراون.

ئەو سێ بەندکراوە بە ناوەکانی “ئەمیرحسێن مورادی، ئێحسان ڕوستەمی و ئەفشین ڕەنگریز” بە بڕیاری بەرپرسانی زیندانی ئێڤین، بەوپەڕی توندوتیژییەوە لە بەندەکانیان هێنراونەتە دەرەوە و پاش ئەزیەت و ئازارێکی زۆر ڕەوانەی شوێنێکی نادیار کراون. شایانی باسە کە سەرچاوە ئاگادارەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەو سێ هاووڵاتییە بە هۆی توندوتیژی پاسەوانانی زیندانەوە لە دۆخێکی تەندروستی خراپدان و پێویستیان بە چارەسەری پزیشکی خێرایە.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *