پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

گوشاری قەزایی بۆ سەر ١٦ هاووڵاتی بەنکراوی پەیوەندیدار بە دۆسیەی مەیدانی شوهەدای ئیسفەهان

بە پێی ڕاپۆرتەکان، 16 هاووڵاتی لە شاری ئیسفەهان لە پەیوەندی لە دوسییەی مەیدانی شوهەدای ئیسفەهانەوە حوکمی سێدارە و زیندانیان بەسەردا سەپێندراوە.

لە رەوتی ناڕەزایەتییەکانی ساڵی ڕابردوو لە مەیدانی شوهەدای شاری ئیسفەهاندا، یەکێک ئەندامی سپای پاسداران و بە وتەی رژیم یەک کەسی بێخانمانیش کوژراون. لەم پەیوەندیدا 16 هاووڵاتی لە شاری ئیسفەهان دەستبەسەر کراون و لە لایەن دەزگای قەزایی ڕژیمەوە بە تۆمەتی “لە ناوبردنی داراییە گشتییەکان، تێکدانی ئەمنییەتی وڵات و موحاربە”، 10 کەسیان حوکمی سێدارە و 11 ساڵ زیندان و 6 کەسی دیکەیشیان حوکمی سەرجەم 146 ساڵ زیندانیان بەسەردا سەپێندرا. شایانی باسە کە لە کۆبوونەوەی دادگایی ئەو کەسانەدا هیچ ئاماژەیەک بە چۆنیەتی پەیوەندی ئەو هاووڵاتییانە بە کوژرانی ئەو دوو کەسە نەکراوە و پارێزەرانی ئەو هاووڵاتییانەش  سەبارەت بە ئەم بابەتە و  سنوورداربوونی زانیارییەکانی دوسییەکانیان ناڕەزایەتییان دەربڕیوە.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *