گوشاری ڕژیم بۆ به‌شداری‌كردنی زۆره‌ملێ قوتابیانی سنه‌ له‌ مه‌راسمی ٢٢ی به‌همه‌ن

ماڵپه‌ڕی په‌یام

Print Friendly, PDF & Email

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ئامووزش و په‌روه‌رشی شاری سنە، بە ناردنی بەخشنامەیەک بۆ قوتابخانەکان، گوشاری بۆ مامۆستایان و به‌ڕێوه‌به‌رانی مه‌دره‌سه‌كان هێناوه‌ كه‌ به‌ هه‌ر شێوه‌یه‌ك ده‌توانن قوتابیان له‌ مه‌راسمی ٢٢ی به‌همه‌ن دا به‌شدار بكه‌ن.

به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌ خۆجێیه‌كان، ئەم بەخشنامە لە ٧ خاڵدا پێكهاتووه‌ و بە ڕوونی لە خاڵی یەکەمیدا نووسراوە کە: بەشداریی هەموو قوتابییان و مامۆستایان لەم ڕێپێوانەدا ئیجبارییە. لە درێژەدا ڕایانگەیاندووە کە قوتابییان دەبێ پلاکارد و ئاڵا و بەنێری تایبەت بەم ڕۆژە بەدەستەوە بگرن، هه‌روه‌ها جەخت کراوەتەوە کە هەموو بەرپرسانی قوتابخانەکان و قوتابییان دەبێ هەتا کۆتایی ڕێپێوانەکە لەوێ بن. ئه‌گه‌ر قوتابییه‌ك به‌شداری نه‌كات ئه‌وه‌ ده‌توانن په‌روه‌نده‌ی بۆ دروست بکه‌ن و له‌ پڕۆسه‌ی خوێندن دووری بخه‌نه‌وه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net