پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

گیانلەدەستدانی هاووڵاتییەک بە تەقەی هێزەکانی ڕژیم لە ماهشەهر

رۆژی پێنجشەممە ٢٦ی خەرمانان، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری ماهشەهر بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی گیانی لەدەستدا.

بەپس ڕاپۆرتی گەیشتوو، ئەو هاووڵاتییە بە ناوی“حەکیم وەحیدی” خەڵکی ناوچەی چەمرانی پارێزگای خوزستان، پاش بەدواداکەوتنی هێزەکانی ڕژیم لە شارستانی ماهشەهر و هەوەها تەقەی ڕاستەوخۆی ئەو هێزانە، بە سەختی بریندار و ڕەوانەی نەخۆشخانە دەکرێت. بو وتەی سەرچاوەکانی هەواڵ، ناوبراو ڕۆژێک پاش ڕووداوەکە، بە هۆی سەختی برینەکانی گیانی لەدەستداوە. شایانی باسە کە تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، تەرمی ئەو هاووڵاتییە ڕادەستی بنەماڵەکەی نەکراوە.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *