14

لە ڕۆژانی ڕابردوو، بە هۆی بایەخ نەدانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بە ئیمەنی شوێنی کاری کرێکاران، ١٤٧ کرێکاری وەرزی تووشی ڕووداوی کار بوون.
بەپێی دوایین ئامارەکان، لە شاری تویسرکان ٦٠ کرێکار بریندار و سێ کرێکاری دیکە گیانیان لەدەستداوە و بەم شێوەیە بەرزترین ڕێژەی ڕووداوەکان لەو شارە بووە. جێگای ئاماژەیە کە زۆربەی ئەو کرێکارانە بە هۆی دابین نەکرانی ئامرازی ئیمەنی کاری کرێکاران و کەوتنە خوارەوە لە بەرزاییەوە تووشی ڕووداو بوون و هیچ یەک لە ڕێکخراوە پەیوەندیدارەکانی ڕژیم بایەخ بە گیانی کرێکاران نادەن.