پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

گیان لە دەستدانی بەندکراوێک بە هۆیب ێبەشکرانی لە مافی دەرمان

لە رۆژانی ڕابردوودا، بەندکراوێک بە ناوی “توکتەم ڕەمەزانی” لە بەندی دووی زیندانی “وەکیلئاباد“ی شاری “مەشهەد” بە هۆی بێبەشکرانی لە مافی دەرمان، گیانی لادەستدا.

ڕۆژی سێشەممە 20ی گەلاوێژی 1405ی هەتاوی، “توکتەم ڕەمەزانی” تەمەن 37 ساڵ پاش تەقینی کیسەی زەراوی و بە هۆی درەنگ ڕوانەکردنی بۆ ناوەندە دەرمانییەکان گیانی لەدەست دا. ئەم بەندکراوە لە ماوەی چوار ڕۆژ پێش گیان لەدەستدانی لە ئازارێکی زۆری کیسەی زەراو دەیناڵاند، بەڵام سەرەڕای پزیشکی زیندان بۆناردنی بۆ نەخۆشخانەی دەروەی زیندان، بەرپرسانی زیندانی “وەکیلئاباد” ڕێگرییان لە ڕەوانەکردنی بۆ نەخۆشخانە کرد و لە مافی وەرگرتنی خزمەتگوزاریی پزیشکی بێبەش کرا.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *