گیان لە دەستدانی دوو هاووڵاتی بەلووچ بەتەقەی هێزەکانی ڕژیم

دوو هاووڵاتیی بەلووچ بە ناوەکانینادر گومشادزێهیوحسێن خاشی کەماڵئابادیبە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی لە شارستانەکانی خاش و گوڵشەن سەر بە پارێزگای سیستان و بەلووچستان گیانیان لەدەستدا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو، ڕۆژی هەینی ٩ی گەلاوێژی ١٤٠٥ی هەتاوی،نادر گومشادزێهیخەڵکی گوندی جیهادئابادی سەراوان، پاش سێ ڕۆژ مانەوە لە بەشی چاودێرییە چڕەکانی نەخۆشخانەی سەراوان، بەهۆی سەختیی برینەکانیەوە گیانی لەدەست دا. ئەم هاووڵاتییە پێشتر ڕۆژی چوارشەممە ٧ی گەلاوێژ، لە ڕێڕەویبەچەڕاهیلە ناوچەیکەلەگانسەر بە شارستانی گوڵشەن، لەلایەن هێزەکانی پاسەوانی سنووری ڕژیمەوە درابووە بەر دەستڕێژی گوللە و بە سەختی بریندار ببوو. لە ڕووداوێکی دیکەدا و هەر لە بەیانی ڕۆژی هەینی ٩ی گەلاوێژ، گەنجێکی تەمەن ٢٣ ساڵ بە ناویحسێن خاشی کەماڵ‌ ئابادی، لە شەقامی خومەینی شارستانی خاش، لەلایەن هێزەکانی یەکەی تایبەتی پۆلیسی ڕژیمەوە ڕاستەوخۆ گوللە نرا بە سەریەوە. ئەم گەنجە بەلووچە پێش گەیشتنی بە نەخۆشخانە گیانی لەدەست دا و ڕۆژی شەممە ١٠ی گەلاوێژ تەرمەکەی بە خاک سپێردرا.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net