ڕۆژی دووشه‌ممه ١٤ی ڕه‌شه‌مه،هه‌زاران كرێكاری توونسی دژبه سیاسه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌ت و بایه‌خ نه‌دان به كێشه و گرفته‌كانیان خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، له ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌وه هه‌زاران كرێكاری توونسی له ناڕه‌زایه‌تی به دۆخی خراپی ئابووری و ئه‌و ئاسته‌نگیانه‌ی ده‌وڵه‌ت بۆ ئیتحادییه كرێكارییه‌كان له‌گه‌ڵ سیاسه‌تی ڕیازه‌تی ئابووری دایناوه، ڕژاونه‌ته سه‌ر شه‌قام و خۆپێشاندانیان كردووه. ئه‌و ناڕه‌زایه‌تیانه له‌لایه‌ن كۆنفدراسیۆنی ئیتحادییه كرێكارییه‌كانی توونس ڕێك خراوه و كاریگه‌ری سه‌ختی ركودی ئابووری به‌سه‌ر جه‌معیه‌تی ئه‌و وڵاته نیشان ده‌دات. خۆپێشانده‌ران ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست گرانی، هه‌ڵاوسان و داڕمانی ئابووری وڵات نیشان دا و ڕایانگه‌یاند كه ده‌وڵه‌ت ته‌نیا بیر له پێدانی قهزرهكانی بانكی جیهانی دراو ده‌كاته‌وه نه‌ك كێشه و گرفتی خه‌ڵك.