په‌ره‌سه‌ندنی هه‌ژاری و خۆكوژی له‌ شاره‌كانی كوردستان و ئێران

وه‌رگیراو له‌ كۆمه‌ڵه‌

 

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ١٥ی ڕه‌شه‌مه‌، دوو هاووڵاتی به‌ ناوه‌كانی “هێرۆ وه‌زیری” ته‌مه‌ن ٢٥ ساڵ، خه‌ڵكی مهاباد، هه‌روه‌ها “ڕزوان ئیمانیان” ته‌مه‌ن ٢٢ ساڵ و خه‌ڵكی خۆڕه‌م ئاوا له‌ ڕێگه‌ی خۆكوژییه‌وه‌ كۆتاییان به‌ ژیانیان هێنا.

به‌پێی زانیارییه‌كان، “هێرۆ وه‌زیری” مه‌عه‌لیمی ئامووزش و په‌روه‌رشی مهاباد بووه‌ و هۆكاری خۆكوژییه‌كه‌یان كێشه‌ی خێزانی ڕاگه‌یاندووه‌، به‌ڵام هۆكاری خۆكوژی “ڕزوان ئیمانیان” له‌ خۆڕه‌م ئاوا هێشتا ڕوون نه‌بووه‌. له‌ چه‌ند حه‌فته‌ی ڕابردوودا چه‌ندین هاووڵاتی له‌ شاره‌كانی كوردستان و ئێران له‌ ڕێگه‌ی خۆكوژییه‌وه‌ كۆتاییان به‌ ژیانیان هێناوه‌، به‌هۆی ئه‌و باروودۆخه‌ خراپه‌ی به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگادا زاڵ بووه‌، ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ ئاماری خۆكوژی په‌ره‌ ده‌ستێنێت.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net