32
چاره‌نووسی هاووڵاتیه‌كی ده‌ستبه‌سه‌ركراوی خه‌ڵكی سه‌قز به ناوی “ڕه‌سووڵ فه‌ره‌جی” پاش ڕفاندنی له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٣ی ڕه‌شه‌مه، “ڕه‌سووڵ فه‌ره‌جی” ته‌مه‌ن ٥٠ ساڵ و كرێكاری بیناسازی خه‌ڵكی سه‌قز به‌بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ڕفێندراوه و هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر چاره‌نووسی له‌به‌رده‌ستدا نییه. به‌وته‌ی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان، ئیداره‌ی ئیتلاعاتی سه‌قز ئه‌و شارومه‌نده‌ی له‌سه‌ر هه‌ڵگرتنی وێنه و ویدیۆ له بنكه‌كانی ده‌نگدانی ئه‌و شاره له كاتی هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌ر دوو مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامی و خوبره‌گانی ڕێبه‌ری، ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه و هێشتا ڕێگه‌یان نه‌داوه بنه‌ماڵه‌كه‌ی چاویان پێ بكه‌وێت.