61
كۆكه‌ڵێك له چالاكانی سنفی فه‌رهه‌نگیان و چالاكانی كرێكاری ڕۆژی هه‌ینی ١٨ی ڕه‌شه‌مه، له مه‌راسمێكدا ڕۆژی ٨ی مارس، ڕۆژی جیهانی ژنیان له هه‌موو گه‌لانی ئێران پیرۆزبایی كرد.
به‌شداربووانی ئه‌و مه‌راسمه سه‌ردانی بنه‌ماڵه‌ی “ڕه‌سووڵ بۆداغی” موعه‌لیمی به‌ندكراو و بنه‌ماڵه‌ی “داوود ڕه‌زه‌وی” و “حه‌سه‌ن سه‌عیدی” له چالاكانی به‌ندكراو و ئه‌ندامانی سه‌ندیكای كرێكارانی شیركه‌ت واحدی تارانیان كرد. له‌و دیداره‌دا وێڕای ڕێزگرتن له خۆڕاگری ژنان به‌رانبه‌ر به ده‌سه‌ڵات و نادادپه‌روه‌ری، جه‌خت له‌سه‌ر به‌رابه‌ری ڕه‌گه‌زی و یه‌كسانی ماف كرا.