26
شه‌وی شه‌ممه ١٩ی ڕه‌شه‌مه، هێزه‌كانی حكوومه‌ت له شاری مه‌ریوان به بێ ئاگاداركردنه‌وه‌ی پێشوه‌خت ته‌قه‌یان له ئۆتۆمبێلی كاسبكارێك كرد و به‌وهۆیه‌وه كه‌سێك كوژرا و دوو كۆڵبه‌ر بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرتی كۆڵبه‌رنیووز، هێزه‌كانی ڕژیم له نزیكی گوندی “كۆڵان”ی سه‌ر به شاری مه‌ریوان ئۆتۆمبێلی هه‌ڵگری كۆڵبه‌رانیان داوه‌ته به ده‌ستڕێژی گوله و به‌وهۆیه‌وه ئۆتۆمبێله‌كه هه‌ڵگه‌ڕاوه. له ئاكامی ئه‌و ڕووداوه‌دا، شۆفێری ماشێنه‌كه به ناوی “ئارام مه‌نووچێهری” گیانی له‌ده‌ست داوه و دوو كۆڵبه‌ر بریندار بوون كه ناسناوی یه‌كێكیان بریتیه له: “سه‌یوان” و خه‌ڵكی گونی “گاگڵ”ی سه‌ر به شاری مه‌ریوانه.