کوژرانی هاووڵاتییەک لە قوروە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی حکومەت

کوژرانی هاووڵاتییەک لە قوروە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی حکومەت

کوژرانی هاووڵاتییەک لە قوروە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی حکومەت

11:01 – 17 March 2024

هەنگاو؛ یەکشەممە ٢٧ی ڕەشەممەی ٢٧٢٣

هاوڵاتییەکی خەڵکی شاری قوروە بە ناوی حوسێن عەزیمی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران کوژرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ٢٣ی ڕەشەممەی ٢٧٢٣ (١٣ی مارسی ٢٠٢٤)، حوسێن عەزیمی، خەڵکی شاری قوروە لە کاتی دمەقاڵە لەگەڵ برایەکەی بە تەقەی ڕاستەوخۆی یەکێک لە هێزە چەکدارەکانی حکومەت بە ناوی «عەبدولمەلەکی» کوژرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، حوسێن عەزیمی، دوای ئاگادارکردنەوە بۆ لابردنی چەکەکەی، لە کاتێکدا ویستوویەتی لەسەر زەوی پاڵبکەوێ سەری پێکراوە و گیانی لەدەست داوە.

هەنگاو زانیویەتی کە، ناوەندە ئەمنییەکان هەڕەشەیان لە بنەماڵەی حوسێن عەزیمی کردووە کە خۆیان بە دوور بگرن لە بڵاوبوونەوەی هەواڵی کوژرانی ناوبراو بە دەستی هێزە چەکدارەکانی حکومەت.

Original Article

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net