دەستبەسەرکرانی دوو هاووڵاتی کورد لە میاندواو
18:01 – 18 March 2024
هەنگاو؛ دووشەممە ٢٨ی ڕەشەممەی ٢٧٢٣
دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵکی میاندواو بە ناوەکانی حەمزە حەسەن مەلا و کەماڵ گوڵابی ئازەر لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراونەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ٢٧ی ڕەشەممەی ٢٧٢٣ (١٧ی مارسی ٢٠٢٤)، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی حەمزە حەسەن مەلا و کەماڵ گوڵابی ئازەر خەڵکی گوندی «جەعفەرئاباد» لە ناوچەی شاماتی شاری میاندواو لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کران.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری هەنگاو، ئەم دوو هاووڵاتییە بە هێرش کردنی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بۆسەر ماڵیان و بەبێ هەبوونی هیچ بەرگەیەکی دادوەری دەستبەسەر کراون.
تاکوو داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵیان و هەروەها چارەنووس و شوێنی مانەوەی ئەم دوو هاووڵاتییە لەبەر دەستدا نییە.