72
“ڕه‌زا مه‌له‌ك زاده” ئه‌ندامه‌ی ده‌سته‌ی زانیاری پزیشكی تاران ڕۆژی دووشه‌ممه ٦ی خاكه‌لێوه ڕایگه‌یاند: ٤٠ كه‌س له باشترین مامۆستایانی زانكۆی زانیاری پزیشكی تاران یان له‌سه‌ر كار ده‌ركراون یان ناچار به خانه‌نشینی ئیجباری كراون.
به‌وته‌ی “ڕه‌زا مه‌له‌ك زاده“، له‌سه‌ركار ده‌ركردنی ئه‌و ٤٠ مامۆستایه بووه‌ته هۆی نائۆمێدی خوێندكاران و چیتر به‌شێكی زۆر له لاوانی ئێرانی ڕازی به درێژه‌دان به پڕۆسه‌ی خوێندن له‌و باروودۆخه نین. هه‌روه‌ها ئه‌و تیمه‌ی كه له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه له زانكۆ دامه‌رزاون، كه‌ش و هه‌وایه‌كیان به‌سه‌ر زانكۆكان دا زاڵ كردووه كه هه‌ست و دڵسۆزیان له نێو پێرسۆنێل دا نه‌هێشتووه و جه‌وێك له نائۆمیدی له زانكۆكاندا درووست بووه.