39
ڕۆژی چوارشه‌ممه ٨ی خاكه‌لێوه، كۆمه‌ڵێك له ژنانی ئه‌فغانستانی له ناڕه‌زایه‌تی به زیندانی كردنی “مۆنیژه سدیقی” له‌لایه‌ن حكوومه‌تی تالیبانه‌وه كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، مه‌حكه‌مه‌ی حكوومه‌تی تالیبان “مۆنیژه سدیقی”، چالاكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی كابۆلی به بیانووی دڕاندنی وێنه‌ی مه‌ڵا “هه‌یبه‌تۆڵڵا ئاخووندزاده” به دوو ساڵ زیندان مه‌حكووم كردووه. به‌وته‌ی چالاكانی مه‌ده‌نی ئه‌فغانستان، مۆنیژه له ماوه‌ی شه‌ش مانگ به‌ندكرانی دا ئه‌شگه‌نجه دراوه و كۆمه‌ڵگای جیهانی له ئاست پێشێلكارییه‌كانی تالیبان بێده‌نگیان ڕاگرتووه.