برینداربوونی شه‌ش كۆڵبه‌ر له‌ سنووره‌كانی هه‌ورامان و نه‌وسوود

ماڵپه‌ڕی په‌یام

ڕۆژانی چوارشه‌ممه‌ و شه‌ممه‌ ٨ و ١١ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٣، دوو كۆڵبه‌ر له‌ سنووری نه‌وسوود و چوار كۆڵبه‌ر له‌ سنووری ته‌ته‌ی هه‌ورامان به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم بریندار بوون.

به‌پێی ڕاپۆرتی كۆڵبه‌رنیووز، ڕۆژی چوارشه‌ممه‌، كۆمه‌ڵێك كۆڵبه‌ر له‌ سنووری نه‌وسوود كه‌وتوونه‌ته‌ بۆسه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم و ڕاسته‌وخۆ ته‌قه‌یان لێ كراوه‌. له‌ ئه‌نجامی ده‌ستڕێژی گوله‌ی هێزه‌كانی ڕژیم، دوو كۆڵبه‌ر به‌ ناوه‌كانی “حه‌بیب شیری” خه‌ڵكی جوانڕۆ و “بورهان وه‌یسی” خه‌ڵكی ڕه‌وانسه‌ر” بریندار بوون. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ ڕۆژی شه‌ممه‌، چوار كۆڵبه‌ر به‌ ناوه‌كانی “سیروان تاك” خه‌ڵكی قه‌ڵاشێخانی سنه‌، “سامان” خه‌ڵكی مه‌ریوان، “ئه‌میر و سیامه‌ك” خه‌ڵكی بانه به‌ ده‌ستڕێژی گوله‌ی سه‌ركوتگه‌رانی ڕژیم له‌ سنووری ته‌ته‌ی هه‌ورامان به‌سه‌ختی بریندار كراون.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net