به‌پێی ڕاپۆرتی ناونده‌كانی مافی مرۆڤ، چالاكێكی سیاسی خه‌ڵكی شارستانی مه‌له‌كشایی ئیلام به ناوی “حسێن باقری” ناسراو به ژاكان باران، ماوه‌ی ده ڕۆژه بێسه‌ر و شوێن كراوه و هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر چاره‌نووسی له‌به‌رده‌ستدا نییه.
ژاکان باران، شاعیر و بەندکراوی سیاسی پێشووی خەڵکی مەلەکشایی ئیلام، چەند ساڵ له‌وه‌به‌ر بەهۆی گوشاری ناوەندە ئەمنییەکانی ڕژیم ناچار بە كۆچ كردن بۆ هه‌رێمی كوردستان بوو. ناوبراو چه‌ندین جار هه‌ڕه‌شه‌ی ڕفاندن و كوشتنی لێ كراوه و دوایین په‌یوه‌ندی تهلهفوونی خۆی له سنووی توركیا گرتووه و به‌دوای دا بێسه‌ر و شوێن بووه. شایانی باسه كه ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری بێ سه‌ر و شوێن كردنی زۆره‌مڵێ ژاكان باران هۆشداریان داوه‌ته حكوومه‌تی كۆماری ئیسلامی و داوای ڕوونكردنه‌وه‌ی چاره‌نووسی ئه‌و چالاكه سیاسیه ده‌كه‌ن.