شه‌وی شه‌ممه ١٨ی خاكه‌لێوه، هه‌زاران شارومه‌ندی خه‌ڵكی توركیا له دوو شاری ئیستانبوول و قوونیه دژبه ژینۆسایدی خه‌ڵكی فه‌له‌ستین له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی ئیسڕائیله‌وه خۆپێشاندانیان كرد.
به‌شداربووانی ئه‌و خۆپێشاندانه وێڕای ئیدانه‌كردنی هاوكارییه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی ئیسڕائیل، خوازیاری به‌ستنی باڵوێزخانه‌كانی ئه‌و وڵاته له توركیا و ڕاگرتنی هاوكارییه ئابووری و نیزامییه‌كانی توركیا له‌گه‌ڵ ئیسڕائیل بوون. خۆپێشانده‌ران هه‌روه‌ها داوایان له كۆمه‌ڵگای جیهانی كرد له ئاست جه‌نایه‌ته‌كانی ئیسڕائیل بێده‌نگ نه‌بن و هه‌وڵه‌كانیان بخنه گڕ بۆ ئه‌وه‌ی كۆتایی به‌و شه‌ڕه بێنن. جێگای ئاماژه‌یه كه له شاری ئیستانبوول ناڕازیان دژبه ده‌وڵه‌تی ئه‌ردۆغان دروشمیان به‌رز كردۆته‌وه و پۆلیس ٤٣ كه‌سی ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه.