24
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٩ی خاكه‌لێوه، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی ئه‌ركان سالسی شاغڵ له ناوچه عه‌مه‌لیاتیه‌كانی باشووری ئێران له ناڕه‌زایه‌تی به جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی ئه‌ركان سالسی شاغڵ له ناوچه عه‌مه‌لیاتیه‌كانی باشووری ئێران خوازیاری زیادكردنی حه‌قده‌ست، نوێ كردنه‌وه‌ی قه‌رارداد، وه‌لانانی په‌یمانكار، دابینكردنی ئیمكاناتی ڕیفاهی، به‌كرده‌وه ده‌رهاتنی ماده‌ی ١٠ی ئه‌رك و به‌رپرسیاره‌تی پێرسۆنێلی نه‌وت، جێبه‌جێكردنی گه‌ڵاڵه‌ی ١٤ ڕۆژ كار، ١٤ ڕۆژ پشوودان، وه‌لانانی سه‌قفی حه‌قده‌ست، وه‌لانانی ئاسته‌نگییه‌كانی به‌رده‌م سه‌نه‌واتی خانه‌نشینی و كۆتایی هێنان به ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی ده‌وڵه‌ت له سندووقی خانه‌نشینی كرێكارانی سه‌نعه‌تی نه‌وت بوون.