23
ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٠ی خاكه‌لێوه، خوێندكارانی زانكۆی عه‌لامه‌ی ته‌باته‌بایی تاران به مه‌به‌ستی پشتیوانی كردن له “زیا نه‌به‌وی” و “هه‌ستی ئه‌میری” تراكت و پۆسته‌ریان له نێو زانكۆ دا بڵاو كرده‌وه.
له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا، “زیا نه‌به‌وی” و “هه‌ستی ئه‌میری” دوو خوێندكاری ده‌ركراو له زانكۆی عه‌لامه‌ی ته‌باته‌بایی به مه‌به‌ستی تێپه‌ڕكردنی ماوه‌ی یه‌ك ساڵ به‌ندكرانیان ڕه‌وانه‌ی زیندان كران. ئه‌و دوو چالاكه خوێندكارییه له سه‌رده‌می شۆڕشی ژینا له ئاست ژاراویكردنی قوتابیان و خوێندكاران ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی و پاش ماوه‌یه‌ك له‌لایه‌ن ناونده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و هه‌ر یه‌كه‌و به یه‌ك ساڵ زیندانی ته‌عزیری مه‌حكووم كران.