ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٢ی خاكه‌لێوه، شۆرای سنفی فه‌رهه‌نگیانی ئێران له به‌یاننامه‌یه‌كدا ناڕه‌زایه‌تی خۆی به‌رانبه‌ر په‌سه‌ندكردنی به‌خشنامه‌ی تازه‌ی خانه‌نشینی كه له‌لایه‌ن دیوانی دادپه‌روه‌ری وڵاته‌وه پشتڕاست كراوه‌ته‌وه نیشان دا.
له به‌شێكی ئه‌و دادخواسته‌ی كه له‌لایه‌ن موعه‌لیمانه‌وه ڕاده‌ستی دیوانی دادپه‌روه‌ری كراوه هاتووه: به‌خشنامه‌ی وه‌زاره‌تی ئامووزش و په‌روه‌رش پێچه‌وانه‌ی مافی موعه‌لیمانه و كاتی خانه‌نشینی زۆربه‌ی موعه‌لیمان له ماوه‌ی ساڵی خوێندنه و له ساڵانی ڕابردووش‌دا هه‌ر به‌و شێوه‌یه بووه، فه‌رهه‌نگیانی ئێران هه‌ر كات ویستوویانه خانه‌نشین كراون. ده‌ركردنی به‌خشنامه‌ی خانه‌نشینی به‌دوای یه‌كی ڕه‌زبه‌ر، پێچه‌وانه‌ی ئیختیاراتی ئامووزش و په‌روه‌رشه و ڕێگری له خانه‌نشین بوونی موعه‌لمیان به بیانووی په‌ك خستنی ساڵی خوێندنی قوتابیان، ده‌ستێوه‌ردان له ژیانی و كاروباری شه‌خسی فه‌رهه‌نگیانی ئێرانه و به ته‌واوی نایاساییه.