36
ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٢ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٣، كرێكارانی شاغڵ له پۆست بانكی ئاڵمان بۆ چه‌نده‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام دژبه دۆخی خراپی پیشه‌یی درێژه‌یان به مانگرتن دا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی شاغڵ له به‌شی پۆست بانكی ئاڵمان له ئاست كه‌می حه‌قده‌ست ناڕازین و داوا ده‌كه‌ن حه‌قده‌سته‌كانیان به ڕێژه‌ی ١٥ و نیو له سه‌د زیاد بكرێت. مانگرتنی كرێكاران پۆست بانكی ئاڵمان له حاڵێكدایه كه نوێنه‌رانی ئیتحادییه بۆ چواره‌مین جاری به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی ده‌وڵه‌تی فدڕاڵ كۆبوونه‌وه‌یان بووه به‌ڵام هێشتا به ئاكام نه‌گه‌یشتوون.