ڕاپۆرتێك له‌سه‌ر كرێكارانی كۆكردنه‌وه‌ی گوڵی زه‌عفه‌ران

ماڵپه‌ڕی په‌یام

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، دۆخی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی كرێكارانی كۆكردنه‌وه‌ی گوڵی زه‌عفه‌ران زۆر خراپه و خاونكار و به‌رپرسانی ڕژیم هیچ بایه‌خێكیان پێ ناده‌ن.

كۆكردنه‌وه‌ی یه‌ك كیلۆ زه‌عفه‌ران پێویستی به‌ ١١٠ تاكوو ١٧٠ هه‌زار گوڵی زه‌عفه‌ران هه‌یه‌ و زۆربه‌ی كرێكاران ژنن. هه‌ر كرێكار ئه‌بێ زیاتر له‌ ٤٠ ساعه‌ت كار بكات تاكوو بتوانێت ١٥٠ هه‌زار گوڵی زه‌عفه‌ران كۆبكاته‌وه‌. زه‌عفه‌ران وه‌كوو زێر وایه‌ و نرخی له‌ بازاڕه‌كانی جیهان دا زۆر گرانه، به‌ڵام له‌ داهاته‌كه‌ی سوودێكی که‌م ده‌ستی كرێكاران ده‌گرێت و كرێكارانی ئه‌و بواره‌ له‌ بیمه‌ و خانه‌نشینی بێبه‌رین و تووشی نه‌خۆشی دیسكی كه‌مه‌ر و ئارترۆز ده‌بن.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net