61
شه‌وی شه‌ممه ٢٦ی خاكه‌لێوه، گوندی گەڵاڵەی سه‌ر به ناوچه‌ی شارباژێڕ له‌لایه‌ن فڕۆكه‌كانی توركیاوه بۆردومانکرا و گەنجێکی تەمەن 25 ساڵ گیانی لەدەستدا.
به‌وته‌ی به‌رپرسانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، کاتژمێر ١١ی شەوی رابردوو سێ خانوو لە گوندی گەڵاڵەی شارباژێڕ له‌لایه‌ن فڕۆكه‌ی توركیاوه بۆردومان کراوە و بەهۆیەوە گەنجێکی تەمەن 25 ساڵ گیانی لەدەستداوە. به پێی زانیارییه‌كان، قوربانییه‌كه لەگەڵ خێزان و کەسوکارەکەی لەناو باخەکەیان بووه كه له‌لایه‌ن ئه‌رته‌شی توركیاوه هێرش كراوه‌ته سه‌ری و كوژراوه. جێگای ئاماژه‌یه كه ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ش ده‌ورووبه‌ری گونده‌كانی “گۆههرز” و “گه‌لی بلاڤا” له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی توركیاوه بۆردوومان كرا.