ڕفاندنی مامۆستایه‌كی ئامووزش و په‌روه‌رش له‌ ئه‌هواز

وه‌رگیراو له‌ كۆمه‌ڵه‌

 

ڕۆژی دووشەممە ٢٠ی خاکەلێوەی ١٤٠٣، “ئەمان جەلالی‌نژاد”، مامۆستا و وێنەکێشی ئامووزش و په‌روه‌رشی ئەهواز، لەلایەن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه‌ له‌ ده‌روازه‌ی چوونه‌ژووره‌وه‌ی ئه‌و شاره‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.

به‌پێی زانیارییه‌كان، لە شەش ڕۆژی ڕابردووەوە هیچ زانیارییەک لەسەر بارودۆخ و شوێنی ڕاگرتنی ئەو موعه‌لیمه‌ لەبەردەستدا نەبووە و به‌دواداچوونی بنەماڵەكه‌ی بێ ئاکام ماوەتەوە. شایانی باسه‌ كه‌ هێشتا هۆكاری به‌ندكران و شوێنی ڕاگیرانی ئه‌و چالاكه‌ سنفیه‌ ڕوون نییه‌ و بنه‌ماڵه‌كه‌ی نیگه‌رانی دۆخی ته‌ندرووستی ناوبراون.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net