28
بهپێی ههواڵی گهیشتوو، هێزە ئەمنییەکان دەستیان بە لێپرسینەوە و دەستبەسەرکرانی ژمارەیەک لە هاووڵاتییان کردووە و هاوکات، ژمارەیەک لە مهئموورانی ڕژیم به جلوبەرگی ئاسایییەوە وێنە و ویدیۆیان لە خەڵک تۆمار کردووە.
سەرچاوەکانی ههواڵ ڕایانگهیاندووه کە ڕۆژی دووشەممە، ژنێکی لاو لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بە بیانووی لەبەرچاو نەگرتنی یاسای حیجابی زۆرەملێ دەستبەسەر کراوە و هاووڵاتییەکی پیاویش کە ناڕەزایەتیی خۆی سەبارەت بەو ڕەوتە دەربڕیوە، لەلایەن هێزانهكانی حكوومهتهوه دەستبەسەر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزراوه. شایانی باسه كه ناسنامەی ئەو دوو کەسە تا ئێستا ئاشکرا نەکراوە.