26
به‌هۆی ئه‌و لێژمه بارانه‌ی له دوو ڕۆژی ڕابردوودا پارێزگای سیستان و به‌لووچستانی گرتۆته‌وه، زۆربه‌ی شاره‌كانی باشووری ئه‌و ئوستانه لافاو لێی داوه و تا به ئه‌مڕۆ نزیكه‌ی ده كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه.
به‌پێی ڕاپۆرتی حال وه‌ش، زیانێكی زۆر به شاره‌كانی زابۆل، ئێرانشار، كۆناره‌ك، سه‌راوان، سه‌رباز، ڕاسه‌ك و زاهدان گه‌یشتووه و گوندنشینانی قه‌سرقه‌ند له گه‌مارۆی ئاودان و به‌رپرسانی ڕژیم هیچ هه‌نگاوێكیان بۆ گه‌یاندنی یارمه‌تی به لافاولێدراوان هه‌ڵ نه‌گرتووه. تا به ئهێستا سێ كرێكاری ڕێگه‌ی ئاسن، دوو لاوی ته‌مه‌ن ١٧ ساڵ و پێنج شارومه‌ند به‌هۆی نوقم بوون، به‌رقگرتووی و ڕووخانی دیوار گیانیان له‌ده‌ست داوه و چه‌ند كه‌س بێسه‌روشوێن بوون و چاره‌نووسیان نادیاره.