20
به‌پێی ڕاپۆرتی ناونده‌كانی مافی مرۆڤ، ماوه‌ی به‌ندكرانی سێ به‌ندكراوی خه‌ڵكی بۆكان به ناوه‌كانی “ڕه‌ئووف شه‌یڵخ مه‌عرووفی”، “كامران سوڵتانی” و “محه‌ممه‌د فه‌ره‌جی” كه پێشتر به “افساد فی الارض” تۆمه‌تبار كرابوون، درێژه كراوه‌ته‌وه.
“ڕه‌ئووف شه‌یڵخ مه‌عرووفی”، “كامران سوڵتانی” و “محه‌ممه‌د فه‌ره‌جی” له ڕه‌وتی شۆڕشی ژینا له ساڵی ١٤٠١ ده‌ستبه‌سه‌ر و به “افساد فی الارض” تۆمه‌تبار كرابوون. درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی به‌ندكرانی ئه‌و سێ شارومه‌نده له حاڵێكدایه كه له مافه‌كانی ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر و دادگاییكردنی دادپه‌روه‌رانه بێبه‌ش كراون. شایانی باسه كه ئه‌و سێ به‌ندكراوه به مه‌به‌ستی دانپێدانان به تۆمه‌تی ساخته‌ی كوشتنی مه‌ئموورێكی ڕژیم به سه‌ختی ئه‌كشه‌نجه و ئازار دراون.