جێگیربوونی سه‌ركوتگه‌رانی كۆماری ئیسلامی له‌ شه‌قامه‌كانی سنه‌

ماڵپه‌ڕی په‌یام

به‌پێی ئه‌و ویدیۆیانه‌ی له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه‌، هێزێكی زۆری ئینتزامی و لیباس شه‌خسی له‌ شه‌قامه‌كانی شاری سنه‌ جێگیر كراون و ئازاری كچان و ژنان ئه‌ده‌ن.

به‌وته‌ی هاونیشتمانیان، به‌شێكی زۆر له‌ ئاته‌ش به‌ ئێخیاره‌كانی ڕژیم له‌ ده‌ورووۆبه‌ر و ناوه‌وه‌ی پاساژی تیجاری “پانتا ئابیده‌ر” جێگیر كراون و وێنه و فیلم له‌ كچان و ژنانی دژبه‌ری حیجابی ئیجباری ده‌گرن. چه‌ند ڕۆژ له‌وه‌به‌ر ئیداره‌ی ئه‌ماكنی سنه‌ ژماره‌یه‌ك دووكانی له‌و پاساژه‌ به‌ بیانووی ڕه‌چاو نه‌كردنی یاسای حیجابی ئیجباری پۆلۆمپ كردبوو.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net