25
“دینا قاڵیباف” خوێندكاری كارناسی زانیاری سیاسی له زانكۆی به‌هه‌شتی تاران، ڕۆژی شه‌ممه ١ی گوڵان ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش لێپرسینه‌وه بۆ زیندانی ئێڤین ڕاگوێزرا.
نه‌رگس محه‌ممه‌دی له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فوونی دا ڕایگه‌یاند: ساعه‌تێك له‌وه‌به‌ر كچێكی دیكه‌ی ئێرانیان به ناوی “دینا قاڵیباف” به جه‌سته‌یه‌كی بریندار و پڕ له ئازاری جنسی بۆ به‌ندی ژنانی زیندانی ئێڤین گواسته‌وه. “دینا قاڵیباف” ڕۆژی ٢٧ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٣، پاش له‌قاودانی ئازاری جنسی مه‌ئموورانی گه‌شتی ئێرشاد له كاتی ده‌ستبه‌سه‌ركرانی له میترۆی سادقیه، له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.