19
ڕۆژی سێشه‌ممه ٤ی گوڵانی ١٤٠٣، به‌پێی ڕواڵی سێشه‌ممه‌ی هه‌ر حه‌فته، به‌ندكراوانی سیاسی و بیرمه‌ندی چه‌ند زیندانی ئێران بۆ ١٣هه‌مین حه‌فته‌ی به‌رده‌وام دژبه سزای ئێعدام مانیان له خواردن گرت.
مانگرتنی به‌ندكراوانی سیاسی له ڕێگه‌وتی ٩ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٢ و پاش له‌سێداره‌دانی كۆمه‌ڵێك به‌ندكراو له زیندانی قزلحه‌سار ده‌ستی پێكرد و له‌و كاته‌وه، سێشه‌ممه‌ی هه‌ر حه‌فته به‌ندكراوانی سیاسی و بیرمه‌ند له زیندانه‌كانی ئێڤین، قزلحه‌سار، سه‌قز، نه‌غه‌ده، شیراز، مه‌شهه‌د، ئه‌رده‌بیل، كرماشان و ئیسفه‌هان دژبه سزای ئێعدام مان له خواردن ده‌گرن و داوا ده‌كه‌ن سزای ئێعدام به ته‌واوی له ئێران هه‌ڵ بوه‌شێته‌وه.