78
ڕۆژی سێشه‌ممه ١١ی گوڵانی ١٤٠٣، خانه‌نشینكراوانی پارێزگای مازه‌نده‌ران بۆ جارێكی دیكه دژبه دۆخی خراپی مه‌عیشه‌تی له شاری ساری كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خانه‌نشینكراوانی ته‌مئیین ئیجتیماعی، كیشوه‌ری، موخابرات و فولاد پێكه‌وه هاوكات له‌گه‌ڵ ڕۆژی جیهانی كرێكار له‌به‌رده‌م سندووقی خانه‌نشینی و ڕێكخراوی ته‌ئمیین ئیجتیماعی كۆبوونه‌ته‌وه و وێڕای پیرۆزبایی كردنی ئه‌و ڕۆژه له هه‌موو كرێكارانی ئێران، خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایا، هاوسانسازی حه‌قده‌ست و دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه بوون. شایانی باسه كه ڕۆژی ڕابردوو هێزه ئه‌منیه‌كان هێرشان كرده سه‌ر كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی ئه‌هواز و دوو كه‌سیان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.