40
به‌پێی ڕاپۆرتی بڵاوكراو له‌سه‌ر ئاماری بێكاری ژنان له ئێران، پارێزگاكانی لۆڕستان، فارس، گوڵستان و كرمان زۆرترین ژنی بێكاریان هه‌یه.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، له ده‌وڵه‌تی ئیبراهیمی ڕه‌ئیسی دا نرخی بێكاری ژنانی ١٥ بۆ ٢٤ ساڵ ته‌مه‌نی ئێرانی له زستانی ١٤٠٢، به نسیبه‌ت ساڵی ڕابردووی، به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو زیادی كردووه. بۆ نیموونه له پارێزگای لۆڕستان، ئاماری بێكاری ژنان ٢١٨ له سه‌د هه‌ڵكشاوه و ٨٦ له سه‌دی ژنان و كچانی ئه‌و ئوستانه بێكارن. پێشتر و له ساڵی ١٤٠١، ده‌وڵه‌ت نرخی بێكاری ژنانی ٢٧ له سه‌د و پیاوانی ١٣ له سه‌د ڕاگه‌یاندبوو.