29
ڕۆژی دووشه‌ممه ١٧ی گوڵان، دوو هاووڵاتی دیكه‌ی خه‌ڵكی پیرانشار به ناوه‌كانی “محه‌ممه‌د سوڵتانی” خه‌ڵكی گوندی “خورینج” و “محه‌ممه‌د مورادی” خه‌ڵكی گوندی “به‌یكۆس”، له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
به‌پێی زانیارییه‌كان، هێزه‌كانی حكوومه‌ت ئه‌و دوو شارومه‌نده‌یان به بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گواستۆته‌وه. شایانی باسه كه به‌یانی ڕۆژی ڕابردوو دوو شارومه‌ندی دیكه‌ی خه‌ڵكی ئه‌و شاره به ناوه‌كانی “سومه‌یه قادری” خۆشكی به‌ندكراوی سیاسی “موحسن قادری” و “حسێن بایه‌زیدی” له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون.