“ڕه‌زا ئه‌قده‌سی” چالاكی كرێكاری ڕاگیراو له زیندانی ئێڤین تووشی ئیلتهابی گوێ بووه و به‌رپرسانی زیندان ئه‌و به‌ندكراوه‌یان له ده‌ستڕاگه‌یشتن به ده‌رمانی پێویست بێبه‌ش كردووه.
ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٤ی گوڵان، “ڕه‌زا ئه‌قده‌سی” باری ته‌ندرووستی تێك چوو و ڕه‌وانه‌ی ناوه‌ندی ده‌رمانی زیندان كرا، به‌ڵام به‌رپرسانی زیندان وێڕای بڕیاری پزیشكانی زیندان بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌و چالاكه كرێكارییه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی زیندان، ناوبراویان گه‌ڕانده‌وه نێو به‌ند. “ڕه‌زا ئه‌قده‌سی” له سه‌رده‌می شه‌ڕی ئێران و عێراق بریندار و ئاستی بیستنی هه‌ر دوو گوێی له ده‌ست داوه و سه‌ره‌تاكانی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ری ساڵی ڕابردوو، به تۆمه‌تی “ئه‌ندامیه‌تی له ڕێكخراوی فه‌داییانی گه‌ل” و “بڵاوكردنی فكریه‌تی چه‌پ و ماركسیستی” ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ زیندانی ئێڤین ڕاگوێزرا. ئه‌و چالاكه كرێكارییه له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به چوار ساڵ و سێ مانگ زیندانی ته‌عزیزی مه‌حكووم و له سه‌ركاره‌كه‌ی له شیركه‌ت واحدی تاران ده‌ركرا.