37
به‌یانی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٣ی گوڵان، خه‌ڵكی گوندی ئارۆی ده‌ماوه‌ند له ئاست گواستنه‌وه‌ی ئاوی خواردنه‌وه‌ی گونده‌كه بۆ شارۆچكه‌ی سه‌ر به ڕێكخراوی مه‌سكه‌ن و شارسازی ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی، به‌ڵام هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم هێرشیان كرده سه‌ر خه‌ڵك و ژماره‌یه‌ك كه‌سیان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕێكخراوی مه‌سكه‌ن و شارسازی شارستانی ده‌ماوه‌ند شارۆچكه‌یه‌كی له نزێك ئه‌و گونده ساز كردووه به بێ ئه‌وه‌ی بیر له دابینكردنی ئاوی خواردنه‌وه‌ی دانیشتووانه‌كه‌ی بكات. هه‌ر به‌و بۆنه‌وه هه‌وڵیان داوه ئاوی خواردنه‌وه‌ی دانیشتووانی گوندی ئارۆ بۆ ئه‌و شارۆچكه‌یه بگوازنه‌وه، به‌ڵام خه‌ڵك خۆپێشاندانیان كردووه و چه‌ند كه‌سیان له‌لایه‌ن هێزه ئینتزامییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.