58
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٣٠ی گوڵان، مه‌عه‌لیمانی خانه‌نشینكراو له سه‌رانسه‌ری ئێرانه‌وه خۆیان گه‌یانده تاران و له‌به‌رده‌م ڕێكخراوی به‌رنامه و بودجه كۆبوونه‌وه.
ڕۆژی ڕابردوو ناونده ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم ڕێگه‌یان نه‌دا موعه‌لیمانی مه‌ریوان و سه‌وڵاوا به‌ره‌و تاران به‌ڕێكه‌ون و بۆ ماوه‌ی چه‌ند ساعه‌ت ده‌ستبه‌سه‌ر و هه‌ڕه‌شه‌یان لێ كرا. ڕۆژی یه‌كشه‌ممه وێڕای هه‌ڕه‌شه‌كانی كۆماری ئیسلامی، موعه‌لیمانی سه‌رانسه‌ری ئێران له‌به‌رده‌م ڕێكخراوی به‌رنامه و بودجه كۆبوونه‌وه و خوازیاری به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی پیشه‌كان، هاوسانسازی حه‌قده‌ست، كۆتایی هێنان به خسووسی سازی سیسته‌می په‌روه‌رده، دابینكردنی بیمه‌ی ته‌كمیلی و ئازادی هه‌موو به‌ندكراوانی سیاسی بوون.