88
به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، پێنج به‌ندكراوی ژنی ڕاگیراو له زیندانی ئێڤین له‌لایه‌ن به‌رپرسانی زیندانه‌وه له مافی په‌یوه‌ندی تهلهفوونی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كانیان بێبه‌ش كراون.
ناسناوی ئه‌و پێنج به‌ندكراوه بریتیه له: “سپیده قۆڵیان”، “وریشه مورادی”، “نه‌رگس محه‌ممه‌دی”، “ئاتنا فهرهقدادانی” و “نه‌رگس مه‌نسووری”. شایانی باسه كه ئه‌و پێنج به‌ندكراوه به‌هۆی ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی له ئاست هه‌ڵسووكه‌وتی مه‌ئموورانی ڕژیم ده‌ستیان دابووه مانگرتن له خواردن، هه‌ر به‌و بۆنه‌وه له مافی په‌یوه‌ندی تهلهفوونی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ كه‌س و كاریان بێبه‌ش كراون.