36
ڕۆژی هه‌ینی ٤ی جۆزه‌ردانی ١٤٠٣، به‌هۆی تۆپبارانی به‌رده‌وامی ڕۆژئاوای كوردستان له‌لایه‌ن ئه‌رته‌شی توركیاوه، مه‌زرای گه‌نمی جووتیاران له ئاگردا سووتا.
له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا ئه‌رته‌شی توركیا و گرووپه ئیسلامگه‌راكانی سه‌ر به‌و وڵاته هێرشێكی به‌رینیان كردۆته سه‌ر گوندكانی ده‌ورووبه‌ری منبج، عه‌ین عیسا و شه‌هبا و له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشانه‌دا، شه‌ش كه‌س كوژران و بریندار بوون. هه‌روه‌ها زیانێكی زۆر به مه‌زرای جووتیاران گه‌یشتووه و ده‌یان هێكتار له به‌رهه‌می كه‌شتووكاڵی كه‌شاوه‌رزان له ناو چووه.