56
ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٣ی جۆزه‌ردان، “كه‌ماڵ لوتفی” دایكی نه‌مر “ڕه‌زا لوتفی” له گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا له شاری دێولان كه ئێستا له زیندانی كامیاران به‌ندكراوه، له چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ش كرا.
“كه‌ماڵ لوتفی” ماوه‌ی ٤٥ ڕۆژه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ زیندانی كامیاران ڕاگوێزراوه. ناوبراو نه‌خۆشی سه‌ختی پێستی هه‌یه و ئه‌بێ له نه‌خۆخشانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی زیندان چاره‌سه‌ری پزیشكی وه‌ر بگرێت، به‌ڵام ڕۆژی ڕابردوو كاتێك بنه‌ماڵه‌كه‌ی سه‌ردانیان كردووه، مه‌ئموورانی زیندانی كامیاران ڕێگه‌یان نه‌داوه چاویان به‌و باوكه دادخوازه بكه‌وێت.