98
ڕۆژی هه‌ینی ٤ی جۆزه‌ردانی ١٤٠٣، بنه‌ماڵه‌ی دادخوازانی شۆڕشی ژینا له شاره‌كانی سنه و بۆكان له‌سه‌ر مه‌زاری ڕۆڵه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ئه‌و ویدیۆیانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتووه، بنه‌ماڵه‌ی “سارینا ساعدی” له شاری سنه هاوڕێ له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك له دایكانی دادخوازی ئه‌و شاره و دایه مینا دایكی “شه‌هریار محه‌ممه‌دی” هاوڕێ له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی دادخوازانی بۆكان له‌سه‌ر مه‌زاری گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا كۆبوونه‌ته‌وه و وێڕای ڕێزگرتن له یادی هه‌موو قوربانیانی سه‌ركوتی وه‌حشیانه‌ی كۆماری ئیسلامی، یه‌كڕیزی و به‌كگرتوویی خۆیان بۆ دادخواهی خۆێنی به ناحه‌ق ڕژاوی ڕۆڵه‌كانیان دووپات كرده‌ووته‌وه.